رێكخراوی جه‌یشول عه‌دل به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌رفاندنی 14 كارمه‌ندی ئاسایشی ئێران راگه‌یاند.
14 كارمه‌ندی ئاسایش له شاری میرجاوه‌ی سه‌ربه ویلایه‌تی سیستان و به‌لوچستان له سه‌ر سنووری ئێران و پاكستان، رفێندران.
له‌مباره‌یه‌وه ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران رایگه‌یاندووه: له‌كاته‌كانی به‌یانی 14 كارمه‌ندی ئاسایش له‌لایه‌ن گرووپێكی تیرۆریستییه‌وه له ناوچه‌ی سنووری شاری میرجاوه رفێندراون.
ئاماژه به‌وه كراوه كه حه‌وت له رفێندراوان چه‌كداری به‌سیج، پێنجیان سنوورپارێز و دووانیان ئه‌ندامی هه‌واڵگری سوپای پارێزه‌رانی شۆڕشن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له كاتێكدا رێكخراوی "جه‌یشول عه‌دل" كه له ویلایه‌تی سیستان به‌لوچستان چالاكی ئه‌نجام ده‌دات، له هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له رووداوه‌كه راگه‌یاندووه و، به‌رپرسانی ئێرانی هێشتا روونكردنه‌وه‌ی فه‌رمیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.