كتێبی" كورد له ئۆكتۆبه‌ری ره‌شدا" له نوسینی نوسه‌ر "شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا " بڵاوكراییه‌وه.
نوسهرلهو كتێبه‌دا باس له ساته‌كانی رۆژ 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ده‌كات ، باسه له مه‌ینه‌تی كورد ده‌كات به‌هۆی خیانت كردنی تاقمی 16 ئۆكتۆبه‌ر.
هه‌روه‌ها وه‌ك دیكۆمێنت ئه‌ودیوى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌و هێڵ په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شانه‌ى كه له نێوان گرووپى 16 ئۆكتۆبه‌ر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى خستۆته به‌ر باس و تۆماری كردوون.
كتێبی" كورد له ئۆكتۆبه‌ری ره‌شدا" پشتى به چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ى پشتڕاستكراوه به‌ستووه كه هه‌موو ئه‌و گومانانه دهرهوێنتهوه كه باس له چۆنییه‌تى روودانى بهدهستهوهدانى ئه‌وناوچانه ده‌كات و هه‌روه‌ها كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌و رێكهتنه نهێنیانه بۆ خوێنه‌ر ئاشكرا ده‌كات
له باره‌ی كتێبه‌كه‌وه نوسه‌ر ده‌ڵێت:سوپاسى هه‌موو ئه‌وكه‌سانه ده‌كات كه تێچووى كتێبه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆ و هه‌ر خۆشیان زه‌حمه‌تیان كێشا بۆ دابینكردنی چاپخانه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.