Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:23

خۆراکی چه‌ور و ناته‌ندرووست گۆڕانکاریی له‌ پێکهاته‌ی جیناته‌کانی مرۆڤدا درووست ده‌کات

تا سێ نه‌وه‌ به‌رده‌وامیی ده‌بێت
خۆراكی چه‌ور و ناته‌ندرووست گۆڕانكاریی له‌ پێكهاته‌ی جیناته‌كانی مرۆڤدا درووست ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ باس له‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی خۆراكی چه‌ور و ناته‌درووست ده‌كات له‌سه‌ر پێكهاته‌ی جیناته‌كانی مرۆڤ.

توێژینه‌وه‌كانی پێشوو باسیان له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ باوانی قه‌ڵه‌و مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌ منداڵه‌كه‌شیان قه‌ڵه‌و ببێت، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ تازه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌م ره‌وتی قه‌ڵه‌وییه‌ تا سێ نه‌وه‌ له‌ دوای باوانی قه‌ڵه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.

توێژه‌رانی زانكۆی زیورخی سویسرا له‌ توێژینه‌وه‌كانی خۆیاندا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ شێوازی ناته‌ندرووستی ژه‌مه‌كان و خۆراكی ناته‌ندرووست و خواردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری خوێ و رۆن كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وه‌نده‌ خراپ ده‌خاته‌ سه‌ر جیناتی مرۆڤه‌كان كه‌ تا سێ نه‌وه‌ به‌رده‌وامیی ده‌بێت.

 

سه‌رچاوه‌ / فارس نیوز
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.