رێكه‌وتی9/10/2018 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری شاری سلێمانی سه‌ربه‌ست عه‌بدولڕه‌حمان له هۆڵی سه‌رای شاری سلێمانی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ نمایشكردنی تابلۆكانی كرده‌وه.
هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له‌باره‌ی پێشانگاكه‌یه‌وه رایگه‌یاند: تابلۆ زمانێكی جیهانییه هه موو مرۆڤێگ تێیده‌گات، تابلۆ ده‌توانێ ئیشی هه زار وشه بكات، به‌ته‌نێ چركه بینینێك زۆر شتت فێرده‌كات، وڵاتان هه موو مێژوو و داستان و ڕووداوه‌كانیان نوسیوهتهو ئێمه‌ش شتێكی ئه‌وتۆمان نه‌بووه، بۆیه به چاكم زانی كه به كۆمه‌ڵێك تابلۆ مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌م و كولتورهكهم پێناسه بكه‌م و بیكه‌مه به‌ر چاوی دۆستا و نه‌وه‌ی نوێ به تایبه‌تی ئه‌وشتانه‌ی له بیر ده‌چێته‌وه له یاد ده‌كرێ. من له ساڵه‌كانی ۷۲خهریكی وێنه كێشانم تا ساڵی ۸٦دواتر بۆئه‌وه‌ی به‌شداری نه‌كه‌م له چالاكییه‌كانی به‌عسییه‌كان، وازم له كاری وێنه‌كێشان هێنا و خۆم شارده‌وه. له ساڵی ۱۹۹۱تا ساڵی ۲٠۱٥جارهگه سه‌ده‌یه‌ك خه‌ریكی ژینگه بووم، كارێكی زۆر گه‌وره‌م كرد له ژینگه، بۆئه‌وه سه‌دان دیكۆمێنتم هه یه وه یاساكانی ژینگه‌م داڕشت پێش ئه‌وه‌ی حوكمه‌تی ئێراق بڕووخێت، وه‌له ۲٠٠۲ له ڕۆژنامه بلاومكردۆته‌وه به‌ده‌ق یاساكانی ژینگه‌م باسكردووه. دواتر له دوای ۲٠۱٥دهستم دایه‌وه فڵچهكهم ده‌ستم كرده‌وه به وێنه‌كێشان.
عه‌بدولستار شارباژێری كه میوانی پێشانگاكه بوو، ڕای خۆی به‌م شێوه‌یه له‌باره‌ی پێشانگاكه ده‌ربڕی : سه‌ره‌تا پیرۆزبایی له كاك سه‌ربه‌ست ده‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشانگایه جوانه، له‌م پێشانگایه‌یدا كاك سه‌ربه‌ست بهئسوولی و واقیعیانه ئیشی كردوه واتا واقیعییه‌ته‌كانی گواستۆته‌وه، زۆر ئیشی باشی كردووه به‌لام له هه ندێك ئیشدا تێبینیم هه یه، ڕه‌نگه‌كان له هه ندێك شوێندا زۆری تۆخه، ئه‌گه‌ر به كاڵی ڕه‌نگه‌كانی به‌كار هێنابوایه ئیشه‌كانی زۆر به واقیعی و زۆریش جوانتر ده‌بوو، به‌لام كاك سه‌ربه‌ست مێژوویه‌كی كۆنی هه یه له ئیشی واقیعیدا و تازه نییه، ئه‌وه‌ی شێوه‌كار بێت ده‌یناسێت ئیشه‌كانی زۆر واقعی و جوانه هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ داخوازین.
سه‌ركه‌وت پێنچوێنی كه یه‌كێكی دیكه بوو له میوانه‌كان به‌م شێوه‌یه ڕای خۆی ده‌ربڕی: ئه‌م تابلۆیانه گوزارشت له‌وه ده‌كه‌ن كه كاك سه‌ربه‌ستی شێوه‌كار زۆر كاریگه‌ره به كلتوور و ناسنامه‌ی گه‌له‌كه‌ی، ئه‌و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی تابلۆكانییه‌وه وێنه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگای كوردهواری له سلێمانی بكێشێت. بۆنمونه زۆری تابلۆكانی باس له ڕابردووی ئه‌م شارهدهكهن واتا ده‌یه‌وێ بڵێت چه‌ند ساڵ و ده‌یه‌یه‌ك پێش ئێستا ژیان له‌م شاره‌دا به‌م جۆره بووه، خه‌ڵكانی ئێمه به‌م جۆره خه‌باتیان كردوه‌و گه‌یشتوونه به‌م جۆری ئازادییه‌ی كه به‌رقه‌راربووه.
راپۆرت/ شكۆ كه‌ناری
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.