به گوێرهی زانیارییهكان، ئەمشەو لەسنوری شارۆچکەی حەویجە چەکدارانی داعش به كتوپڕی و ڕاستهوخۆ پەلاماری خاڵێکی سوپای عێراقیان داوه و بههۆیهوه کامێرایەکی حەراریان تێکشکاندووه.
بەپێ زانیاریەکان كه دهست (كوردستان تیڤی) كهوتووه، بهریهككهوتنی چهكدارانی داعش و سوپای عێراق لەچیای مامۆ ( جبل مکحور ) لەنێوان هەردوو ناحیەی سەرگەڕان و قەزای حەویجە ڕوویداوە کە نزیکە لەگوندی بەتمەی ناوچەی ئەلبوحەمدان.
هەر بەپێی زانیارییهكان، ئەو خاڵەی کراوەتە ئامانج سەر بە فەوجی مغاویری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوکە و شەڕە تەقەیهكی زۆر لەنێوان چەکدارەکان و فەوجی مغاویر ڕوویداوە و دواتر چەکدارەکانی داعش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.