ئهمرۆ شهممه 12ی ئهیلوول،به ڕپرسێکی ئه مریکا به ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس"ی ڕاگهیاندووه، خولی داهاتووی دانوستانهكانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان که بڕیار بوو له ڕۆما به ڕێوه بچێت، بۆ مانگی تشرینی یه که م ( مانگی 10) دواخراوه .
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا كه نێوهندگیریی له دانوستانی ئیسرائیل و لوبناندا دهكات مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند، کە دانوستانەکانی ئیسرائیل و لوبنان لە پایتەختی ئیتالیا لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا بەڕێوە دەچێت.
ئهو بهرپرسه ئهمریكییه كه ناوی ئاشكرا نهكراوه ئاماژەی بەوەشکردووه، هەرچەندە گفتوگۆکان وەکو وادەی دیاریکراو جارێ ئهنجام نادرێن، بەڵام هەفتەی داهاتوو باڵیۆزی لوبنان و ئیسرائیل لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن کۆدەبنەوە، ئهوهش بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ئێستا و بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربهستیی نێوانیان كه لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا له واشنتۆن واژۆ كرا.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس" دووپاتیکردووهتهوه، کە "ڕێککەوتنەکە تاکە میکانیزمی گهرهنتییه بۆ گەڕاندنەوەی سەروەری لوبنان و ئاسایشی ئیسرائیل دێنێته كایهوه ."
دوای ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی شوباتی ئهمساڵدا شەڕیان دژی ئێران دەستپێکرد، حزبوڵڵا لوبنانی ڕاکێشا بۆ ناو ململانێکان بە ئاڕاستهكردنی مووشەک بەرەو ئیسرائیل، ئهمهش گرژییهكانی زیاتر كرد و ماڵوێرانی بۆ لوبنان لێكهوتهوه.
ڕاگەیاندنی دواخستنی دانوستانەکان دوای ڕۆژێک دێت لهوهی کە ئیسرائیل تۆڕێکی تونێلی حزبوڵای لە ژێر بەرزاییەکانی (عەلی تاهر) لە باشووری لوبنان لەناوبرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.