وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریداوه به سه‌رجه‌م بانك و دامه‌زراوه داراییه‌كانی جیهان سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ تێپه‌ڕاندنی سزاكان له رێگه‌ی كۆمپانیای ساخته‌وه.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ده‌ستپێكردنی خولێكی دیكه سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر تاران، حكومه‌تی ترامپ هۆشداریداوه به بانك و دامه‌زراوه داراییه‌كانی جیهان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆماری ئیسلامیی ئێران له شێوازی جۆراوجۆر بۆ تێپه‌ڕاندنی سزاكان و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ تیرۆر كه‌ڵك وه‌رگرێت.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه بانكه‌كانی ئێران پێشتریش چه‌ندینجار كۆمپانیا و به‌ڵگه‌ی ساخته‌یان بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌كارهێناوه.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریداوه: هه‌ر وڵاتێك كه رێگه به بانكی ناوه‌ندیی خۆی بدات به ئاراسته‌ی پشتیوانیی له تیرۆریسم چالاكیی ئه‌نجامبدات، ده‌بێ به چڕیی بخرێته ژێر چاودێرییه‌وه، به‌تایبه‌تیی ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و وڵاته‌ش گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆریسم بێت له ئاستی جیهاندا.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.