به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، ئێران نه‌خشه‌یه‌ك داده‌هێنێت تا بازرگانى نه‌وت بهێڵێته‌وه له نزیك بوونه‌وه‌ى سزاكانى به‌شى دووهه‌مى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاتى ئێران به‌سه‌ر كه‌رتى وزه.
محه‌مه‌د عه‌لى خه‌تیبی به‌رپرسى فرۆشتنى نه‌وتى خاو ده‌رباره‌ى سزاكانى پێشووى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌رتى وزه كه ساڵى 2011 و 2012 سه‌پێنراوه، رایگه‌یاند: له ژێر چه‌ترى پشتگیرى كردنى وڵاته ئه‌وروپییه‌كان هاندانێك ده‌بێت بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ی كه به‌رژه‌وندیان نییه له‌گه‌ڵ وڵاتى ئه‌مریكا و كۆمپانیا بچووكه‌كان و مامناوه‌نده‌كان یارمه‌تى ئێران بده‌ن بۆ فروشتنى نه‌وتى خاو له ژێر سزاكانى پێشووى ئه‌مریكا كه له ساڵى 2011 و 2012 سه‌پێنراون.
عه‌لى خه‌تیبى هه‌روه‌ها وتى: ئه‌م چه‌رخه سزادانه له‌سه‌ر نه‌وتى ئێران به‌رده‌وام نابێت و له خراپترین ره‌وشدا به‌لایه‌نى كه‌م 1 ملیۆن به‌رمیل ده‌فرۆشین.
جێى ئاماژه‌یه ئێران له ئێستادا مامه‌ڵه‌ى خراپى نێوان چین و ئه‌مریكا به هه‌لێكى باش به‌سه‌ریا ده‌قۆزێته‌وه و به‌رده‌وامه له فرۆشتنى نه‌وتى خاو به وڵاتى چین، هه‌روه‌ها وڵاتى هیندستانیش كه دووهه‌م كڕیارى نه‌وتى ئێرانه له دواى چین له به‌رامبه‌ر ره‌زامه‌ندى واشنتۆن كڕینى نه‌وتى خاوی له ئێران كه‌مكرده‌وه به‌رپرسانى ئێران رایانگه‌یاندووه كه وڵاتى هیندستان ناتوانێ به‌رده‌وام بێت و به ته‌واوى ده‌ستبه‌ردارى هاورده‌كانى بێت له نه‌وتى خاوى ئێران.
ئێران سه‌ره‌راى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو، له ئێستادا بژارده‌یه‌كى نوێ داده‌نێت تا دراوى بیانى بپارێزێت هه‌روه‌ك هه‌فته‌ى ڕابردوو بڕیارى دا شوێنى نیشته‌جێبوون ببه‌خشێت به ڕێگه پێدانى هاووڵاتیانى بیانى به بڕى 250 هه‌زار دۆلار وه‌به‌رهێنان له وڵاته‌كه بكه‌ن.
واشنتۆنیش هۆشدارى دایه ئه‌و وڵاتانه‌ى كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن و رایگه‌یاندبوو هه‌ر وڵاتێك به پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام بێت له كرینى نه‌وتى خاو له ئێران ڕووبه‌رووى سزا ده‌بێته‌وه.
جیگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه یه‌كه‌م به‌شى سزاكانى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له 6ى ئابى ساڵى 2018 سه‌پێنرا و سێكته‌رى ئۆتۆمبیل و بازرگانى زێر و كانزا گرنگه‌كانى دیكه‌ى له وڵاته‌كه كرده ئامانج .
بڕیاره به‌شى دووهه‌مى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، له 4ى تشرینى دووهه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بڕوات كه سێكته‌رى وزه و مامه‌ڵه‌كانى نه‌وتى خاو له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كانى بانكى ناوه‌ندیى ئێران ده‌كاته ئامانج.
ئاماده‌كرن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.