Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:25

مانگرتنی گشتی لە ژماره‌یه‌ک شاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەدەچێت

ئەحمەدی نەژاد داوای رێکخستنی خۆپیشاندان دەکات
کوردستان TV
100%

دژی گرانی و بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل و هەڵاوسانی بازاڕ مانگرتنی گشتی لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ دوشه‌ممه‌ بەشێک لە کاسبکاران و دوکاندارانی شارەکانی سنە و کرماشان و سەقز و بانە دژی گرانی و بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل و پێداویستییەکانیان دوکانەکانیان نەکردووەتەوە و بازاڕیان داخستووە.

هاوکات لە شارەکانی تاران و مەشهەد و ئەسفەهان و تەبرێز و چەندین شاری دیکەی ئێران بەوهۆیەوە مانگرتنی گشتی دەستیپێکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە شۆفێری بارهەڵگرەکان لە زۆربەی شارەکانی ئێران دژی کەمی موچە و کرێکانیان و گرانبوونی کەلوپەلی ئۆتۆمبێلەکانیان مانیانگرتووە و کارکردنیان راگرتووە.

هەروەک لەدوایین هەڵوێستیدا مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران لەنامەیەکدا بۆ وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی دوای مۆڵەتی خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی لە سەرتاسەری ئێران کردووە.

ئەحمەدی نەژاد بەمەبەستی پرۆتێستۆکردنی کێشەی ئابوری و لاوازی لە بەڕێوەبردنی وڵات و گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران داوای رێکخستنی خۆپیشاندان دەکات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.