Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:36

نوسه‌ر گۆران ڕه‌ئووف کتێبی"وشه‌کانیش بریندارن" بڵاو کرده‌وه‌

كۆمه‌ڵه‌ شیعرێك له‌خۆ ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

گۆران ڕه‌ئووف نووسه‌ری ناسراوی كورد، نوێترین كتێبی به‌ ناوی "وشه‌كانیش بریندارن" له‌ به‌رگێكی قه‌شه‌نگدا له‌ دووتوێی 130 لاپه‌ڕه‌  بڵاو كرده‌وه‌.
 ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ كۆمه‌ڵه‌ شیعرێك له‌خۆ ده‌گرێت، ماڵی وه‌فایی كاری چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.

سه‌رجه‌م شیعره‌كان له‌ ڕووی ته‌كنیك، زمان، فه‌زا، جیهانبینی و كه‌ره‌سته‌ی شیعرییه‌وه‌ هه‌ڵێنجراوی ئه‌م زه‌مه‌نه‌ن، زه‌مه‌نێك كه‌ بۆنی جه‌نگ و ته‌نیایی و برین و پارچه‌ پارچه‌بوونی ڕۆحی مرۆڤی لێ دێت.

گۆران ڕه‌ئووف خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه‌ وه‌كو: ڕاستییه‌ درۆزنه‌كان_ ڕۆمان 2009، عه‌شق نائومێدییه‌كی خۆشه‌_ شیعر 2013، خانه‌ی ڕۆنان، قه‌فه‌زێك له‌ ناخی باڵنده‌یه‌كدا_ چیرۆك 2016.

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.