Erbil 5°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:27

سێ زانای جیهانی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا به‌ده‌ستهێنن

بۆ ساڵی 2018
کوردستان TV
100%

سێ زانا له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكاو فرنسا و كه‌نه‌دا خه‌ڵاتی نۆبل بۆ فیزیا بۆ ساڵی 2018 وه‌رگرت.

به‌هۆی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی له‌ بواری لێزه‌ر و تیشك سێ زانا توانیان ئه‌و خه‌ڵاته‌ وه‌ربگرن كه‌له‌ناویاندا ئافره‌تێك هه‌یه‌ ، به‌ ناوی (دۆنا ستریكلاند) .

 خانمی كه‌نه‌دی (دۆنا ستریكلاند) ی كه‌نه‌دا توانی وه‌ك سێیه‌م ئافره‌تی مێژووی خه‌ڵاتی نۆبڵ سه‌ربكه‌وێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌بواری فیزیا، ئه‌وه‌ش سێیه‌م ئافره‌ته‌ له‌دوای (ماری كۆری) له‌ ساڵی (1903) و (ماریا گۆبرێت مایه‌ر) له‌ ساڵی (1963).

 شایانی باسه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای له‌بواری فیزیای لێزه‌ری وه‌رگرتووه‌، به‌تایبه‌تی پرسی به‌كارهێنانی ئه‌و لێزه‌ره‌ بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی چاو.

سه‌رچاوه‌/ سپوتینگ

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.