Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:54

سوپای پاسدارانی ئێران به‌ موشه‌کی بالیستیکی تۆڵه‌ی رووداوه‌که‌ی ئه‌هواز ده‌کاته‌وه‌

له‌ شاری كرماشانه‌وه‌ به‌ شه‌ش مووشه‌كی جۆری بالیستیكی
سوپای پاسدارانی ئێران به‌ موشه‌كی بالیستیكی تۆڵه‌ی رووداوه‌كه‌ی ئه‌هواز ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ رێككه‌وتی یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م، فه‌رمانده‌یی سوپای پاسدارانی ئێران راگه‌یه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ تۆڵه‌ی هێرشه‌كه‌ی شاری ئه‌هواز، له‌ شاری كرماشانه‌وه‌ به‌ شه‌ش مووشه‌كی جۆری بالیستیكی، كه‌ توانای بڕینی مه‌ودایه‌كی كورتی 570 كیلۆمه‌تریان هه‌یه‌، ناوچه‌یه‌كی تیرۆریستانمان له‌ رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات له‌ وڵاتی سووریا كرده‌‌ ئامانج. 

هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كیه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری تیرۆرستان كوژراون و مۆڵگه‌كانیشیان له‌ناو براون. 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، شایه‌تحاڵانی نێوخۆیی وێڕای بڵاوكردنه‌وی وێنه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و موشه‌كه‌كانه‌ ئامانجه‌كانیان نه‌پێكاوه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی سوپای پاسدران، له‌ نزیك ئاوایی جه‌عفه‌ر ئاباد، كه‌‌ 15 كیلۆمه‌تر له‌ كرماشان و له‌ شوێنی ته‌قاندنی موشه‌كه‌كانه‌وه‌ دووره‌، كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و له‌ ئه‌نجام به‌شێكی زۆری ناوچه‌كه‌ ئاگری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ 22ی مانگی رابردوو و له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی له‌ شاری ئه‌هوازی سه‌نته‌ری پارێزگای خوزستان له‌ ئێران، 29 سه‌ربازی و ئه‌فسه‌ری سه‌ر به‌ سوپای پاسدران كوژران و 57ی دیكه‌ش بریندار بوون. 

هاوكات به‌ جیا، هه‌ردوو رێكخراوی تیرۆرستی داعش و به‌ره‌ی نه‌ته‌ویی ئه‌هواز، به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و كرده‌وه‌یان گرته‌ ئه‌ستۆ. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.