له‌گه‌ل نزیكبوونه‌وه‌ی به كۆتا هاتنی واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیست و قه‌واره به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ، له دواین رۆژى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردندا ئه‌مشه‌و لە پارکی شانەدەری شاری هەولێر پارتی دیمو‌كراتى كوردستان دوا ئاهەنگ و کەرنەڤاڵی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوولی پەرلەمانی کوردستانی ئەنجامدا.
له‌م كه‌رنه‌ڤاله جه‌ماوه‌رییه‌دا ژماره‌یه‌ك له گۆرانیبێژانی شاری هه‌ولێر و كوردستان به گۆرانی بۆ سه‌رخستن و پالپشتی له لیستی 183 ی پارتی دیموكراتی كوردستان گروتینێكی زۆریان به ئاماده‌بوانی كهرنهڤالهكه به‌خشی .
ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی به‌شداریان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كرد بۆ سه‌رخستنی لیستی ژماره 183 ی پارتی دیموكراتی كوردستان بریتیبون له هه‌ریه‌ك له " كامه‌ران سالح ، نوری گه‌رمیانی " و چه‌ند گۆرانیبێكی دیكه‌ی كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.