گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " په‌رواز حوسێن " به‌یانی 26 / 9 / 2018 له شاری زاخۆی ده‌لال ده‌بێت و بۆیه‌كه‌م جار گه‌وره‌ترین كۆنسێرت له‌و شاره ئه‌نجام ده‌دات .
ئه‌م گۆرانیبێّه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام پارچه‌یه‌كى ڤیدیۆیى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاشكراى كردووه كه به‌یانی 26/9 له شاری زاخۆ بۆ یه‌كه‌مجار گه‌وره‌ترین كۆنسێرت ئه‌نجامده‌دات .
ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه، به‌وه‌ى پێشتر زۆربه‌ى هه‌وادارانى وایان زانیووه ئینتیماى حزبیان بۆ حزبێكى تر هه‌یه جیا له‌و حزبه‌ى په‌رواز بانگه‌شه‌ى بۆ كردووه .
په‌رواز له وه‌رزی دووه‌می به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵی ئاسمانی "MBC" له پڕۆگرامی " ئه‌ره‌ب ئایدڵ"ی ساڵی 2013 به‌شداری كردووه ، له ساڵی 1989 له شاری قه‌ڵادزێ له‌دایكبووه و ئێستا له هەولێر ده‌ژی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.