به‌پێى هه‌واڵێكى (Times Financial)، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 25ى ئه‌یلولى 2018، لیره‌ى توركى بهرزبووهنهوهى به‌خۆوه بینى و له 3% به‌هاكه‌ى بۆ گه‌رایه‌وه.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له په‌راوێزى به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى 73هه‌مین خولى كۆمه‌له‌ى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتى: بڕیاربوو قه‌شه ئه‌نرۆ 24ى ئه‌یلول ئازاد بكرێت، به‌ڵام پێده‌چێت له‌م مانگه‌دا ئازاد بكرێت .
هه‌روه‌ها پۆمپیۆ رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ توركیا قسه‌یان كردووه و ئه‌وان ده‌زانن ئه‌مریكا چى ده‌وێت و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا كۆبوونه‌وه‌ى تر له شارى نیویۆركى ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوابه‌دواى ئه‌و لێدوانه‌ى مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا لیره‌ى توركى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆوه‌بینى و 3%ى به‌هاكه‌ى بۆ گه‌رایه‌وه ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ به‌هاى لیره‌ى توركى 40% دابه‌زینى به‌خۆوه‌بینى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى.
هاوكات لیره‌ى توركى به رێژه‌ى 6.15 بۆ یه‌ك دولارى ئه‌مریكى به‌رزبووه له كاتێكدا رۆژه هه‌ینى به‌هاكه‌ى به‌رێژه‌ى 6.2900 بۆ یه‌ك دۆلارى ئه‌مریكى تۆمار كردبوو.
جیى ئاماژه‌یه تۆمه‌تباركردنى قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن به سیخۆرى و به‌شداریى له هه‌وڵى كوده‌تاكه‌ى 2016ى توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و توركیا ئالۆزى تێكه‌وت و به‌وهۆیه‌شه‌وه لیره‌ى توركى دابه‌زینى به‌خۆوه‌بینى و به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستدا به‌رامبه‌ر به دۆلارى ئه‌مریكى.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.