Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:26

چه‌ند وڵاتێکى ئه‌وروپى و رووسیا بڕیارى رێگایه‌ک ده‌ده‌ن بۆ ئاسانکردنى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران

بۆ ئاسانكردنى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران
چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپى و رووسیا بڕیارى رێگایه‌ك ده‌ده‌ن بۆ ئاسانكردنى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى (DW) ئه‌ڵمانى، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25ى ئه‌یلولى 2018، كۆڕى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شارى نیویۆركى ئه‌مریكا، چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپى و رووسیا بڕیاریاندا رێگایه‌ك بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئاسانكردنى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران.

چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپى كه‌ پێك هاتبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، چین و رووسیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا په‌یامێكى هاوبه‌شیان له‌باره‌ى سزاكانى ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و بڕیاریاندا په‌ره‌ به‌ رێگایه‌ك بده‌ن بۆ ئاسانكردنى شێوازى پاره‌دان  به‌ كه‌لوپه‌لى هاورده‌كراوى ئێران كه‌ نه‌وتیش ده‌گرێته‌وه‌. 

ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: "هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاره‌تى و پێویستى بۆ ئه‌نجامێكى به‌رده‌ست، به‌شداربووان پێشوازیان له‌ پاراستن و گه‌شه‌دان به‌ رێگای پێدانى پاره‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ (SPV) كرد، مه‌به‌ست له‌وه‌ش ئاسانكردنى مامه‌ڵه‌ى داراییه‌ له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌لى هه‌نارده‌كراوى ئێران به‌ نه‌وتیشه‌وه‌".

به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، چین و رووسیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌باره‌ى ئه‌و بڕیاره‌وه‌ راشیانگه‌یاند: "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئازادى ئابوورى خۆیان بپارێزن تاكو بتوانن بازرگانییه‌كى یاسایى له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن".

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌مریكا دواى ئه‌وه‌ى له‌ رێككه‌تنامه‌كه‌ى 2015ـی ئه‌تۆمى ئێران كشایه‌وه‌، به‌شێك سزاى به‌سه‌ر كۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌پاند و بڕیاریشه‌ له‌ تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ واشنتۆن به‌شى دووه‌مى سزاكان كه‌ كه‌رتى نه‌وتیش ده‌گرێته‌وه‌ به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێنێت به‌ڵام پێده‌چێت یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌ماهه‌نگى ئه‌مریكا نه‌بێت و ئه‌و سزایانه‌ش كاریگه‌رى ته‌واو به‌سه‌ر ئابوورى ئێران نه‌كات هه‌روه‌ك هاوشێوه‌ى چین و رووسیا. 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.