وه‌زاره‌تی ئیتیڵاعاتی ئێران، بڵاویكرده‌وه 22 كه‌س به تۆمه‌تی تێوه‌گلان و هاوكارییكردنی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی شاری ئه‌هواز سه‌ربه پارێزگای خوزستان، ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، ناسنامه‌ی ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه ده‌ستنیشانكراوه، هاوكات له ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانه سه‌ر یه‌كێك له شانه نووستووه‌كان، 22 كه‌س ده‌ستگیركراون كه له هێرشه‌كه تێوه‌گلاون و هاوكاریی هێرشكارهكانیان كردووه.
باس لهوهشكراوه له میانی ده‌ستگیركردنی 22 كه‌سه‌كه‌دا ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیی سه‌ربازیی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.