Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:36

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌رپرسانی تاران: بێمانایه‌ وابزانن ده‌ستمان له‌ هێرشه‌که‌دا هه‌بووه‌

ژیرانه‌تر بیر بكه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی  ئاژانسی رۆیته‌رز جیم ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه‌: زۆر بێمانایه‌ تاران وابزانێت ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌و هێرشه‌دا كه‌ كرایه‌ سه‌ر مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی شاری ئه‌هواز له‌ ئێران.

هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی نیگه‌رانی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ماتیس گووتی: نه‌خێر منی نیگه‌ران نه‌كردووه‌، ئێمه‌ به‌ ڕوونی پێمان گوتن كه‌ پێویست ناكات بمانخه‌نه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌وه‌، هیوادارم مێشكه‌كان هێور ببنه‌وه‌ و ژیرانه‌تر بیر بكه‌نه‌وه‌.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مه‌ریكا و سعودیه‌ و ئیماڕاتی به‌ پشتیوانیكردن له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری ئه‌هواز تۆمه‌تبار كرد.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.