حوسێن سەلامی جێگری سەرۆكی سوپای پاسدارانی ئێران، لە سەر ئەو رووداوەی كە لە ئەهواز روویدا هەڕەشە لە ئەمەریكا و ئیسرائیل دەكات و دەڵێ : پێشبینی وەڵامێكی كاوڵكەری ئێران بكەن.
جێگری سەرۆكی سوپای پاسدارانی ئێران لە كاتی ناشتنی تەرمی كوژراوەكانی رووداوەكەی ئەهواز هەڕەشەی توندی لە بەرپرسانی ئەمەریكا و ئیسرائیل كرد و گوتی پێشتر تۆڵەی ئێمەتان بینیوە، دواتریش وەڵامێكی بەزەبر و كاوڵكەری دیكە دەبینن كە لە كردەوەكانتان پەشیمانتان دەكاتەوە .
بهپێی سهرچاوهكانی ههواڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو كردەوەیە لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام بەرپرسانی ئێران بەردەوامن لە تۆمەتباركردنی ئەمەریكا و ئیسرائیل.
شایانی باسە رۆژی شەمووی رابردوو لە كاتی بەڕێوەچوونی نمایشێكی سەربازی لە ئەهوازی باشووری ئێران، هێرشكرایە سەر نمایشەكە و لەئەنجام دا 25 كەس كوژران و 60 كەسیش بریندار بوون.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.