Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 05:02

له‌ هێرشه‌ چه‌کدارییه‌که‌ی شاری ئه‌هواز 8 سه‌رباز کوژران و 20ی دیکه‌ش برینداربوون

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان
کوردستان TV
100%

نوێكراوه‌ته‌وه‌ ..

له‌ كاتی رێوڕه‌سمی تێپه‌ڕینی سه‌ربازی له‌ شاری ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئێران هێرشێكی چه‌كاری ئه‌نجام درا و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، هه‌شت سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 20ی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی سه‌ربازی له‌چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی به‌رگری له‌ شاری ئه‌هوازی ئێران، په‌لامارێكی چه‌كاری ئه‌نجامدرا.

به‌پێی هه‌واڵی مێدیا خۆجێیه‌كان، په‌لامارده‌ره‌كان كه‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازییان له‌به‌ردا بووه‌، ته‌قه‌یان له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌ به‌شداربووه‌كانی رێوڕه‌سمه‌كه‌ كردووه‌ و له‌ئه‌نجامدا هه‌شت سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی ئێران IRNA رایگه‌یاندووه‌، له‌په‌لاماره‌كه‌دا 20 كه‌س برینداربوون و چوار له‌ تیرۆریستانیش كوژراون .

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.