Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:39

له‌شاری ئه‌هواز هێرشێکی چه‌کداریی کرایه‌ سه‌ر نمایشی سه‌ربازیی هێزه‌کانی ئێران

دوو كه‌سی چه‌كدار له‌ پشت جێگه‌ی دانیشتنی فه‌رمانده‌ و پله‌ باڵاكانه‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك كردووه‌
له‌شاری ئه‌هواز هێرشێكی چه‌كداریی كرایه‌ سه‌ر نمایشی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئێران
کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌كاتی نمایشی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئێراندا له‌ شاری ئه‌هوازی باشووری ئه‌م وڵاته‌، چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كرده‌ سه‌ر نمایشه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك برینداربوون.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی فارس نیوز دوای ده‌ستپێكردنی نمایشی سه‌ربازیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران له‌ شاری ئه‌هواز، دوو كه‌سی چه‌كدار له‌ پشت جێگه‌ی دانیشتنی فه‌رمانده‌ و پله‌ باڵاكانه‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك كردووه‌ و دواتر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان داوایان له‌ خه‌ڵك كردووه‌ تا له‌سه‌ر زه‌ویی بخه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی زیانیان پێنه‌گات. 

زۆربه‌ی هاوڵاتییانی ئاماده‌ی شوێنه‌كه‌ سه‌ره‌تا وایانزانیوه‌ كه‌ ئه‌و ته‌قه‌یه‌ به‌ هه‌ڵه‌ روویداوه‌، به‌ڵام كاتێك چه‌ندین كه‌س برینداربوونه‌ زانیویانه‌ كه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ریان و وه‌ك حكومه‌تی ئێران ده‌ڵێت هێرشه‌كه‌ " تیرۆریستیی " بووه‌.

به‌گوێره‌ی وته‌ی شایه‌تحاڵان ئه‌و دوو كه‌سه‌ دوای برینداركردنی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك به‌ ماتۆڕسكیل شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌.

تا ئێستا ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی ئه‌م رووداوه‌ دیار نییه‌، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌مبۆڵانس ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه‌ كراون تا به‌ فریای بریندارانه‌وه‌ بچن.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.