Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 12:01

هێزه‌ر ناوێرت: ئێران تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی هێرشکردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ و کونسولخانه‌کانمانه‌ له‌نێو خاکی عێراقدا

یه‌ك هاووڵاتیی ئه‌مریكی گیانی له‌ده‌ست بدات و ببێته‌ قوربانی، ئێمه‌ ئێران به‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوه‌ ده‌زانین
هێزه‌ر ناوێرت: ئێران تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵێۆزخانه‌ و كونسولخانه‌كانمانه‌ له‌نێو خاكی عێراقدا
کوردستان TV
100%

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جارێكی دیكه‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌ له‌ پشت بوونی هێرشه‌كردنه‌ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی له‌ نێو خاكی عێراق تۆمه‌تبار كردو هۆشداری تووندی دایه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌ ئه‌گه‌ر له‌نێو خاكی عێراق هه‌ر جۆره‌ مه‌ترسیه‌ك رووبه‌رووی هاووڵاتییه‌كانی ببێته‌وه‌، ئه‌وا كاربه‌ده‌ستانی تاران به‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ناسێت. 

هێزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی پێنجشه‌مه‌ رایگه‌یاند: ئێمه‌ حكوومه‌تی ئێران به‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه و باره‌گا‌كانمان‌ ده‌زانین له‌ نێو خاكی عێراقدا . 

ناوێرت هه‌روه‌ها گوتی، وه‌ك چۆن هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان رایگه‌یاندبوو، بینیمان كه كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌مان له‌ پارێزگای به‌سره‌ به‌‌ موشه‌كی كاتیۆشا كرا‌یه‌ ئامانج. 

هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌مان له‌ به‌غدا تووشی هه‌مان جۆره‌ هێرش بۆوه‌، ئێمه‌ پێمان وایه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران هۆكاری سه‌ره‌كی ناسه‌قامگیربوونی ناوچه‌كه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاڵپشتیكردنی ملیشیاكانی سه‌ر به‌خۆیان و دواتر وه‌ك ده‌ست و په‌یوه‌ندیی خۆیان، بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان و وڵاتانی دیكه به‌كاریان دێنن‌. 

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆتاییدا هۆشداری تووندی دایه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران و رایگه‌یاند: با روونتر‌ بیڵێم، ئه‌گه‌ر له‌و نێوه‌دا، ته‌نانه‌ت یه‌ك هاووڵاتیی ئه‌مریكی گیانی له‌ده‌ست بدات و ببێته‌ قوربانی ، ئێمه‌ ئێران به‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوه‌ ده‌زانین. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.