Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:20

له‌ ساڵی 2017 یه‌ک ملیۆن و 600 هه‌زار که‌س به‌هۆی نه‌خۆشی سیله‌وه‌ مردوون

به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ چووه‌
کوردستان TV
100%

راپۆرتێكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌سه‌ر نه‌خۆشی سیل بڵاو كراییه‌وه‌، تێیدا هاتووه‌ له‌ ساڵی 2017 به‌هۆی نه‌خۆشی سیل یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌  ئه‌مه‌ش به‌به‌رارود له‌گه‌ڵ ساڵی 2016 به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ چووه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی 2000 تاوه‌كو ئێسته‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیی سیله‌وه‌ مردوون 56 میلۆن كه‌س بووه‌.

تیریزا كازاییفا به‌رپرسی به‌رنامه‌ی نه‌خۆشیی سیل له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: مایه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا خه‌ڵكانێك هه‌بن به‌هۆی نه‌خۆشیی سیل كۆچی دوایی بكه‌ن، له‌ كاتێكدا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ چاره‌سه‌ری هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش بڕیار وایه‌ 50 سه‌ركرده‌ی جیهان له‌ ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مریكا كۆبنه‌وه‌، لوتكه‌یه‌ك له‌ باره‌ی به‌رانگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.