Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:14

له‌ ئه‌نجامی زریان و بارانی به‌لێزمه‌ که‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا و سێی دیکه‌ش بێسه‌روشوێنن

نۆ پارێزگای باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی گرتووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی زریان و بارانی به‌لێزمه‌ كه‌ نۆ پارێزگای باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه‌، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.

سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردن له‌ ئێران، مورته‌زا سه‌لیمی ئاشكرایكرد بارانی به‌لێزمه‌ و زریان كاریگه‌ریی كردووه‌ته‌ سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ له‌ نۆ پارێزگای باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی له‌نێویشیاندا پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات، ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا، ئه‌رده‌بیل، سمنان و مازنده‌ران.

مورته‌زا سه‌لیمی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ شاری شه‌هرودی سه‌ربه‌ پارێزگای سمنان باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران، به‌ هۆی زریانی به‌هێز و بارانی به‌خوڕه‌وه‌ كه‌ دواتر بووه‌ته‌ هۆی روودانی لافاو، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و سێی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن. 

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد خێوه‌ت و پێداویستییان گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ لافاو و زریانی به‌هێز گرتوویه‌تییه‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.