Erbil 6°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 03:05

ئه‌مریکا: ئێران گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆره‌

هۆكارو به‌رپرسیاری ناسه‌قامگیرییه‌
کوردستان TV
100%

له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتوه‌و‌: ئێران گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆره‌.

راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٧دا، ئاماده‌ كراوه‌،  ئاشكرای كردوه‌ كه‌ تاران له‌ ساڵی ٢٠٠٩دا،  ئاسانكاریی بۆ  رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده‌ بتوانێ پاره‌و چه‌كدار بۆ باشووری ئاسیا و سووریا بگوازێته‌وه‌.

ڕاپۆرته‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێران، ئه‌و وڵاته‌ وه‌كوو "گه‌وره‌ترین داكۆكیكارو پشتیوانی تیرۆر" ده‌ناسێنێته‌وه‌.

هه‌روها راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئێران، هۆكارو به‌رپرسیاری ناسه‌قامگیرییه‌كانی وڵاتانی ئه‌فغانستان، به‌حره‌ین، عێراق، سووریا، لوبنان و یه‌مه‌نه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا به‌ روونی باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ تاران هه‌وڵی زیان گه‌یاندن به‌ حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌دات و هاوكات گرژییه‌كانی نێو وڵاتان تووندترو به‌ربڵاوتریش ده‌كاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ رێگای سوپای قودس، سه‌ر به‌ سوپای پاسداران، وه‌زاره‌تی هه‌واڵگری و ئاسایش، حیزبوڵڵای لوبنان و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی دیكه‌وه‌، كارو كرده‌وه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و بۆته‌ گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆر له‌ هه‌موو جیهان دا.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ ساڵی ١٩٨٤وه‌، ئێرانی وه‌كوو پشتیوان و داكۆكیكاری سه‌ره‌كی تیرۆر ناساندووه‌.

هه‌روه‌ها،  به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ : ئێران له‌ ساڵی ٢٠١٧دا وه‌ك پشتیوانی تیرۆر ماوه‌ته‌وه‌ و یارمه‌تی حیزبوڵڵای لوبنان، گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانی فه‌له‌ستین، گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ شیعه‌كانی له‌ عێراق داوه‌.

هاوكات چه‌ندین گرووپ له‌ سووریا و وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌ یارمه‌تی و پشتیوانی به‌رده‌وامی ئێران به‌هره‌مه‌ند بوون كه‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ش به‌ تێكرا هه‌وڵیان بۆ سازكردنی په‌شێوی و ناسه‌قامگیریی داوه‌.

ره‌حیم ره‌شیدی_واشنگتن

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.