جێگرى سه‌رۆكى رێكخراوى كوردستان فۆتۆ " به‌یار باشوورى " به‌شداری له پێشانگایه‌كی گه‌رۆك له وڵاتی ئه‌مریكا ده‌كات ، كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه 13 /9 / 2018 ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات .
به‌یار باشووری ئاشكرایده‌كات ، پیشانگاكه به ناوی "هیواى دواى جه‌نگ و كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى و ته‌بایى" ه له ناوه‌نده جیاجیاكانى كالیفۆرنیا و واشنتن به‌ڕێوه ده‌چێت و تا 12ی مانگی داهاتوو تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت .
وتیشی له‌و پێشانگه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك فۆتۆگرافه‌رى گه‌نجى كوردستان له هه‌ر چوار پارێزگا به‌شدار ده‌بن ، "رێكخراوی كوردستان فۆتۆ" به وێنه ره‌نگینه‌كانى خۆى هه‌وڵ ده‌دات ببێته هۆى راكێشانى سه‌رنجى سه‌ردانیكه‌رانی پێشانگه‌كه.
جێی باسه ئه‌م رێكخراوه ، رێكخراوێكى هه‌رێمییه و له هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى كوردستانیش چالاكی و ئه‌ندامی هه‌یه، له هه‌موو پارێزگاكانى كوردستانیش لقی هه‌یه و ئۆفیسى سه‌ره‌كیى رێكخراوه‌كه له پارێزگاى هه‌ولێره .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.