Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 11:48

حەسەن رۆحانی سەردانی ئەمەریکا دەکات

لەگەڵ سەرۆکی ژمارەیەک لەوڵاتانی جیهان كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
#11
100%

پەروێز ئیسماعیلی، یاریدەدەری سەرۆكی نوسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات.

ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان ،و لەهەمان کاتیشدا بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ژمارەیەک لەوڵاتانی جیهان کۆببێتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو رۆحانى بەشداری لە كۆبوونەوەی ئاشتى ڕێکخراوى گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ رێزگرتن لە نێلسۆن ماندێلا لە نیۆیۆرك دەکات و كۆبوونەوەکەش دەرفەتێکە بۆ ئێران تا هەڵوێستى خۆى لە بارەى دوایین گوڕانکارییەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بخاتەڕوو.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.