به‌پێى بڵاو كرایه‌وه‌یه‌ك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌بڕی 22 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌سه‌ر قه‌رزی وڵاتى ژاپۆن ئه‌و پڕۆژانه‌ى ئاو ته‌واو ده‌كات كه تا ئێستا ته‌واو نه‌كراون
به‌پێی نوسراوه‌كه‌دا هاتووه به‌هه‌وڵی نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بڕی 22 ملیۆن دۆلار دابینكرا له‌چوار چێوه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ى ژاپۆن داویه‌تى به‌عێراق له‌ڕێگای وه‌زاره‌تى دارایی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی JICA ئه‌و بڕه پاره‌یه دابینكرا بۆ پڕۆژه‌كانى باشكردنى باری ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمى كوردستان - قۆناغى دووه‌م
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌م بڕه پاره‌یه به‌دوو پاكێج پڕۆژه ته‌واو نه‌كراوه‌كانى ئاو ئاوه‌ڕۆ به‌م شێوه‌یه ته‌واو ده‌كات
1- پڕۆژه‌ى گۆڕینی تۆڕه كۆنه‌كانى ئاو له‌ناو بازنه‌ی شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر كه‌به‌شێكی جێ به‌جێ كراوه و به‌شێكی دیكه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و 22 ملیۆن دۆلاره ته‌واو ده‌كرێت له‌پاكێجی یه‌كه‌م
2- پڕۆژه‌ى دانانی تۆڕی ئاوی له‌شاری هه‌ڵه‌بجه
3- پڕۆژه‌ى گۆڕینی به‌شێك له‌تۆڕی ئاو ڕاكێشانى له‌بۆری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه له‌نێو شاری سلێمانى ( هێلی تاسلوجه )
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.