گروپی شانۆی گۆدۆ یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی له ژێر ناوی " شانۆی كورسیه‌كان " به‌رهه‌مده‌هێنێت و له مانگی 10ی ئه‌مسالیشدا نمایشی یه‌كه‌می بۆ ده‌كه‌ن .
شانۆی كورسیه‌كان له لایه‌ن نوسەری فەرەنسی " یۆژین مینیسکۆ" ده‌قه‌كه‌ی نووسراوه و " هه‌ورامان وریا قانیع " كاری وه‌رگێرانی بۆ ئه‌نجامداوه و كاری ده‌رهێنانی شانۆكه‌ش له لایه‌ن " داستان بارزان " ه وه كراوه .
چیرۆكی شانۆكه باس كردنه له مرۆڤ كه لە قۆناغێکدا دەیەوێ بگەڕێتەوە تەمەنی رابردووی و ئەو شتانە بەدەستبهێنێ کە نەیتوانیەوە بەدەستیان بهێنیت ، هەروەها دەقەکە لەسەر ئەوەش دەوەستێت کە مرۆڤ بە بەردەوامی چاوەڕوانی فریادڕەسێک دەکات رزگاری بکات .
ده‌رهێنه‌ری شانۆكه " داستان بارزان " ئاشكرایده‌كات شانۆ بۆ مرۆڤەو ولەپێناو مرۆڤدایە، گرنگە هەموو مرۆڤێک شانۆ ببینێت ، شانۆ کۆڵەکەیەکی گەورەی ناو دنیای شارستانی و کلتوری مرۆڤە، مرۆڤ هەمیشە پێویستی بە شانۆیە .
وتیشی بۆ ئەوەی خاوەنی شانۆیەکی زیندوو بین پێویستە ستایل و فۆڕمی جیاواز ئیش بکەین، گروپەکە ئامانجیەتی شانۆی کوردی بە شانۆنامە جیهانی و میتۆدە شانۆیییە جیهانیەکان دەوڵەمەند بکات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.