Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:59

که‌شناسی: له‌م هه‌فته‌یه‌ باران بارین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌
کوردستان TV
#7
100%

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق پێشبینی كردووه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا باران بارین له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاواو باكووری عێراق ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15-9-2018 ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینی كردووه‌ كه‌ رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌ جیاجیاكانی رۆژئاواو باكووری عێراق پله‌كانی گه‌رما نزم ببێته‌وه‌و نمه‌ بارانێك له‌و ناوچانه‌ ببارێت.

شایانی باسه‌ له‌ هاوینی ئه‌مساڵ شه‌پۆڵێكی گه‌رمای به‌هێز عێراقی گرته‌وه‌و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی باشوورو ناوه‌راستی عێراق پله‌كانی گه‌رما گه‌یشته‌ سه‌رووی په‌نجا پله‌ی سه‌دی.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیا عێراقییه‌كان

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.