Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 10:09

رۆژنامه‌یه‌کی کوه‌یتی: قاسم سلێمانی و برێت مه‌کگۆرک به‌ نهێنی کۆبوونه‌ته‌وه‌

سێشه‌ممه‌ی رابردوو
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی ئه‌لجه‌ریده‌ی كوه‌یتی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15-9-2018 بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ سێشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ر له‌یه‌ك قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌فی قودسی سه‌ربه‌سوپای پاسداران له‌ گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بۆ شه‌ری دژی داعش به‌ نهێنی كۆبوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌ كه‌پشتی به‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌ستووه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ پێناو رێككه‌وتن بووه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و سووتاندنی كونسولخانه‌ی ئێران له‌به‌سره‌ و به‌ ئامانج گرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق بووه‌.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌كگۆرك به‌ قاسم سلێمانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ردوو وڵات كێشه‌كانیان وه‌لا بنێن و پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ پاڵپشتیكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.

هه‌روه‌ها قاسم سلێمانی ره‌تی كردۆته‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران هێرشیان كردبێته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی خه‌ززرای به‌غدا.

ئاماده‌كردنی/ رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.