گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند: ئێران به‌رپرسه له هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر دامه‌زراوه و هێزه‌كانیان له عیراق.
لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرشی تووندی کردە سەر ئێران لەبارەی "دەستوەردان لە کاروباری عێراق" و گوتی : ئێران بەردەوامە لە دەستوەردان، ئێران رۆڵێکی خراپ لە ناوچەکە و لە عێراقدا دەگێڕێت. ئەو هێرشەی ئەمدواییەی ئێران هەوڵێکی ئێرانە بۆ ناسەقامگیرکردنی وڵاتەکە و حکومەتەکەی و ناوچەکەش.
هێزەر ناوێرت گوتیشی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر کۆیە ئیدانە دەکەین، هەروەک پێشتریش ئیدانەمان کردووە. ئەوە پێشێلکاریێکی روونی سەروەری خاکی عێراق و مافەکانی عێراقە. ئێمە بەردەوامدەبین لە پشتگیری‌کردن لە سەروەری خاکی عێراق.
ئه‌م هۆشدارییه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه دێت كه پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 8ی ئه‌یلولی 2018 سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی كرده‌سه‌ر باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان "حدك" و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران "حدكا" له كۆیه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و دوو حزبه شه‌هید و برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.