Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:59

دەمەقاڵێ لەنێوان وەزیری دەرەوەی عێراق و سعودیە ڕوویدا

جه‌عفه‌ری بۆ جوبێر وام لێ مه‌كه‌ ئه‌وه‌ی نه‌موتوه‌ بیڵێم
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لە قاھیرە، دەمەقاڵێیەک لە نێوان هه‌ردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و سعودیە ڕوویدا.

ئیبراھیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق،  لەمیانی وتەیەکدا داوایکرد کێشەی یەمەن بەرێگای سیاسی و دیالۆگ چارەسەربکرێت و کۆتایی بەشەڕ بھێندرێت، بەڵام عادل جوبێر، وەزیری ده‌رەوەی سعودیە لەوەڵامدا ڕایگەیاند ریاز بە داوایەکی فەرمی حکومەتی شەرعی یەمەن دەستێوەردانی کردووە لەشەری یەمەندا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلولی 2018 به‌ڕێوه‌چوو، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌میانی وتاری وڵاته‌كه‌یدا، باسی له‌ دۆخی سیاسیی یه‌مه‌ن كرد.

جه‌عفه‌ری داوایكرد چاره‌سه‌رێكی سیاسی و گفتوگۆیه‌ك له‌ یه‌مه‌ن بكرێت كه‌ كۆتایی به‌ جه‌نگی ئه‌و وڵاته‌ بهێنێت.

له‌وكاته‌شدا عادل جبیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی كه‌ وڵاته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی بۆ جه‌نگی یه‌مه‌ن ده‌كات، وه‌ڵامی جه‌عفه‌ریی دایه‌وه‌ و گوتی: وڵاته‌كه‌م به‌ داوایه‌كی شه‌رعی له‌ حكومه‌تی یه‌مه‌نه‌وه‌ ده‌ستی له‌كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ وه‌رداوه‌.

جه‌عه‌فریش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و گوتی: وام لێ مه‌كه‌ ئه‌وه‌ی نه‌موتوه‌ بیڵێم و به‌ وه‌ڵامێكی به‌هێزتر وه‌ڵامت به‌مه‌وه‌.

دوای دروستبوونی دەمەقاڵێکە، فەرمانگەی میدیایی کۆنگرەکە دەنگەکەی بڕی، چونکە کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن کەناڵە ئاسمانییەکانەوە پەخش دەکرا.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.