Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:35

خالید عوبەیدی خۆی بۆ پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مان کاندید ده‌کات

تا ئێستا 9 كه‌س خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆك په‌رله‌مان كاندید كردووه‌
کوردستان TV
100%

خالید عوبەیدی وه‌زیری پێشووی به‌رگری عێراق خۆی بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانى عێراق كاندید كردووە.

خالید عوبەیدی  سەرۆکى لیستى نەسر لە پارێزگای نەینەوا و وه‌زیری پێشووی به‌رگری عێراق بووە نۆیەمین کاندید بۆ پۆستى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق، كه‌ پێشتر ته‌نها ناوى هه‌شت كه‌س بۆ ئه‌م پۆسته‌ ئاشكرا كرابوون.

دوێنێش لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى پەرلەمان ناوى هەشتى کاندیدی ئاراستەى سەرۆکى کاتى پەرلەمان کردوە بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکایەتى  خولى چوارەمى پەرلەمانى عێراق.

کاندیدەکانیش ئەمانەى خوارەوەن:

١-محەمەد تەمیم

٢-تەڵاڵ زوبەعی

٣-ئەحمەد عەبدوڵا ئەلجبورى

٤- ئوسامە نوجێفى

٥-محەمەد حەلبوسى

٦-ڕەشید ئەلعەزاوى

٧-ئەحمەد عەبدوڵا خەلەف ئەلجبورى

٨-محەمەد ئەلخالیدى

بریارە لە دانیشتنی داهاتووى پەرلەمانى عێراقدا دەنگ بە سەرۆکى خولى چوارەمى پەرلەمان  بدرێت.

بەپێى عورفى سیاسى باو لە عێراق پۆستى سەرۆکایەتى کۆمار پشکى کوردە و سەرۆک وەزیران بۆ پێکهاتەى شیعەیە و سەرۆکایەتى پەرلەمانیش بۆ سووننەکانە.

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا پۆستى هەردوو جێگرەکەى سەرۆکى پەرلەمان لە لایەن کورد و شیعەوە دیارى نەکراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.