ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران، رایده‌گه‌ێنێت، سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا كاریگه‌ری هه‌بووه و وڵاته‌كه‌ی به پرۆسه‌یه‌كی سه‌خت و مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت.
جیهانگیری له میانی رێوڕه‌سمی واژووكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ژێرخان له وه‌زاره‌تی وزه له تارانی پایته‌خت رایگه‌یاند: ئه‌مریكا به لادان له رێساكانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشایه‌وه و هه‌وڵ ده‌دات گوشار بخاته سه‌ر گه‌لی ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌وڵه‌تی ئێران پێویسته به راشكاوی لاوازی و كێشه‌كانی بۆ خه‌ڵك باس بكات و گوتی: سزاكان كاریگه‌ری زۆریان هه‌بووه. ئه‌مریكا جه‌نگی ئابووری راگه‌یاندووه. بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك دابنێت ، جه‌نگی میدیایی و سیاسیی خستۆته كار.
جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت "ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ ناگرن و بیانو ده‌هێننه‌وه، پیاوی ئه‌م رۆژه سه‌خته نین، ئه‌و به‌رپرسانه‌یشی به "ناپاك" له قه‌ڵه‌م دا كه ده‌یانه‌وێت كێشه ئابوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاربهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.