Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:40

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌شێک له‌و پاره‌یه‌ی ئێران به‌هۆی رێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ ده‌ستی که‌وتووه‌ گه‌یشتبێته‌ ده‌ست تیرۆریستان

جۆن كیری پێیوایه‌ به‌شێك له‌و پارانه‌ كه‌وتبێته‌ ده‌ست سوپای پاسدارانی ئێران
ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی ئێران به‌هۆی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌ گه‌یشتبێته‌ ده‌ست تیرۆریستان
کوردستان TV
100%

جۆن كیری وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێران به‌ هۆی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی جیهاندا وه‌ریگرت، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ گه‌یشتبێته‌ ده‌ستی تیرۆریستان.

جۆن كیری له‌ وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئایا ئێران به‌شێك له‌و 150 ملیار دۆلاره‌ی ده‌ستی كه‌وتووه‌، ده‌یدات به‌ تیرۆریستان یان نا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا له‌ وه‌ڵامدا وتی: دوای جیاكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ئێران له‌م بڕه‌ پاره‌یه‌، ئه‌م وڵاته‌ 55 ملیار دۆلاری كه‌وته‌ ده‌ست كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ درابێت به‌و گروپانه‌ی به‌ تیرۆریست ناسراون.

جۆن كیری له‌ درێژه‌دا وتیشی كه‌ ئه‌و پێیوایه‌ به‌شێك له‌و پارانه‌ كه‌وتبێته‌ ده‌ست سوپای پاسدارانی ئێران و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ كه‌ به‌ تیرۆریست ناسراون.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.