عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند كە تاران ئامادەیە تواناكانی خۆی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد بكات كاتێك رێككەوتنی ئەتۆمی شكست بێنێت ، دوای كشانەوەی ئەمریكا لەو رێككەوتنە .
پێشتریش سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندبوو كە دامەزراوەی نەتنزی ئەتۆمی لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت .
ئەو راگەیاندنەی ساڵحی دوای چەند رۆژێك لە راگەیاندنەكەی عەلی خامەنەئی رابەری ئێرانی دێت كە فەرمانی دا بە زیادكردنی تواناكانی وڵات لە پیتاندنی یۆرانیۆم ، دوای شكستهێ،انی رێككەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ وڵاتانی 5+1
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.