Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:44

سیاسه‌تمه‌دارێکی عێراق: خه‌ڵکی به‌سره‌ به‌رپرسیارێتی ڕه‌وشی خراپی ژیانیان ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی ئێران

بۆ ده‌ربڕینی بێزاری ئاگریان له‌كونسڵخانه‌كه‌ به‌ردا
کوردستان TV
100%

موحه‌مه‌د سه‌لمان ئه‌لتائی، سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی عێراق رایگه‌یاندووه‌: دانیشتوانی شاری به‌سره‌ له‌وبڕوایه‌دان به‌شێكی گه‌وره‌ی كێشه‌كانیان له‌ ڕووی خزمه‌تگوزاری و سیاسی و ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌یانه‌، كۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌ پشته‌وه‌یه‌.

 هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: خه‌ڵك هیچ ڕێگه‌یه‌كیشی نه‌بووه‌ بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و ناڕه‌زایی و بێزاری، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت بچێته‌ ناو كونسڵخانه‌ی ئێرانه‌وه‌ و ئاگریی تێبه‌ربده‌ن، چونكه‌ خه‌ڵكی به‌سره‌ ته‌واوی به‌رپرسیارێتی ڕه‌وشی خراپی ژیان و گوزه‌رانیان و مه‌ینه‌تییه‌كانیان له‌ ئه‌ستۆی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌نێن.

ئه‌لتائی ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات له‌ناو شیعه‌كانی عێراقدا بێزارییه‌كی زۆر هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردان و كاریگه‌رییه‌كانی ئێران له‌ كاروباره‌كانی وڵاته‌كه‌یاندا، هه‌ر بۆیه‌شه‌ كاتێك له‌و شارانه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئێرانی تیادا نییه‌، خه‌ڵك باره‌گاكانی ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ ئاگر تێبه‌رده‌ده‌ن كه‌ سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانن ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ڕووداوه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌ شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و ناسریه‌ و عه‌ماره‌دا بینران.

موحه‌مه‌د سه‌لمان ئه‌لتائی ده‌شڵێت حكومه‌تی عێراق له‌ بارێكی ناجێگیردایه‌ و نازانێت چۆن ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ دۆسێیانه‌دا بكات .

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت حكومه‌تی عێراق توانای سه‌روسه‌وداكردنی نییه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئێراندا وه‌ك ئه‌و هێرشه‌ی دوێنێی ئێران بۆ سه‌ر شاری كۆیه‌، یان بڕینی سه‌رچاوه‌كانی ئاو.

 ئه‌مه‌ سێهه‌مین جاره‌ كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری به‌سره‌ بسوتێنرێت و یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 2011 بوو ، دواتریش له‌ ساڵی 2013 بوو، سێهه‌م جاریش ڕۆژی هه‌ینی 7 ی مانگی 9 ی ئه‌مساڵی 2018 بوو.

سه‌رچاوه‌/ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.