Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 03:43

پارێزه‌ره‌که‌ی زانیار و لوقمان: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیـیه‌ بیسه‌لمێنێت ئه‌م دوو گه‌نجه‌ تاوانیان کردبێت

له‌ ئێراندا هیچ به‌هایه‌ك بۆ كاری پارێزه‌ری نه‌ماوه‌
کوردستان TV
100%

ساڵح نیكبه‌خت ، پارێزه‌ری زانیار و لوقمان به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه‌: له‌ سێداره‌دانی ئه‌م دوو گه‌نجه‌ به‌ كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن ناودێرده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان هه‌ڵبه‌ستراون و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیـیه‌ بیسه‌لمێنێت زانیار و لوقمان تاوانیان كردبێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:  لوقمان و زانیار مورادی ده‌ستیان نه‌بووه‌ له‌ كوشتنی كوڕی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان و نه‌ له‌ كوشتنی هیچ كه‌سێكی دیكه‌ و هه‌روه‌ها هیچ كامێكیان چالاكوانێكی سیاسی ئه‌وتۆ نه‌بوون كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا گرنگ بن.

ده‌شڵێت: چه‌ندان به‌ڵگه‌ی خستووه‌ته‌ به‌رده‌م دادگا كه‌ بێ تاوانی لوقمان و زانیار ده‌سه‌لمێنن، به‌ڵام هیچ كامێكیان به‌ هێند وه‌رنه‌گیراون. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌ ئێراندا هیچ به‌هایه‌ك بۆ كاری پارێزه‌ری نه‌ماوه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 8 ی مانگی نۆی ساڵی 2018 ، سێ به‌ندكراوی سیاسی كوردیان به‌ناوه‌كانی ڕامین حسێن په‌ناهی و زانیار مورادی و لوقمان مورادی له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌جی ڕۆژئاوای تاران له‌ سێداره‌دا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.