Erbil 11°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 11:41

به‌ فه‌رمانی دادگاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رامین حوسێن په‌نایی له‌سێداره‌درا

له‌ گرتووخانه‌ی شاری كه‌ره‌جی نزیك تاران سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌
به‌ فه‌رمانی دادگاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران رامین حوسێن په‌نایی له‌سێداره‌درا
کوردستان TV
100%


به‌ فه‌رمانی دادگاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران شه‌وی رابردوو رامین حوسێن په‌نایی له‌ گرتووخانه‌ی شاری كه‌ره‌جی نزیك تاران له‌سێداره‌دراوه‌. ناوبراو به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیی له‌ناو یه‌كێك له‌ حزبه‌ كوردییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كرده‌وه‌ی چه‌كداریی له‌ دژی حكومه‌تی ئێران ئه‌م سزایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

رامین حوسێن په‌نایی كه‌ خه‌ڵكی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ هاوینی رابردوو به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیی له‌ حزبی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ده‌ستگیركرا و دوای دادگایی كران له‌لایه‌ن سیسته‌می دادوه‌ریی ئێرانه‌وه‌ سزای سێداره‌ی بۆ بڕایه‌وه‌.

دوای ئه‌و بڕیاره‌ زۆرێك له‌ چالاكانی سیاسیی و مه‌ده‌نیی له‌ ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ ده‌ربڕیی و خوازیاری ئه‌وه‌ بوون كه‌ سزاكه‌ی ناوبراو هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران رامینیان له‌ زیندان هێشته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ سزاكه‌ی هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌، ته‌نانه‌ت چه‌ندینجار هه‌واڵی ئه‌شكه‌نجه‌درانی ناوبراو دزه‌ی كرده‌ دره‌وه‌ی زیندان.

له‌م چه‌ند رۆژی دواییشدا رامین له‌ زیندان ده‌می خۆی دووریبووه‌وه‌ و مانی له‌ خواردن گرتبوو، تا به‌م شێوه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تیی خۆی ده‌ربڕێت به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاری ئه‌و سزای سێداره‌یه‌ی كه‌ بۆی دیاریكرابوو.

به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ شه‌وی رابردوو رامین حوسێن په‌نایی له‌ گرتووخانه‌ی شاری كه‌ره‌جی نزیك تاران سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

سه‌رچاوه‌ / ئاڤاتوده‌ی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.