وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه ئاماری فه‌رمی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌سڕای ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت: له شه‌وی ڕابردووه وه 3 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 50ی تریش بریندار بوون.
سه‌یف سه‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئاماری قوربانییه‌كان له دوێنێوه گه‌یشتووه به 53 قوربانی كه 3 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 50ی تریش برینداربوون.
ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی گولـله‌وه بریندار بوون 26 كه‌سن، ئه‌وانه‌شی دیكه‌ش به‌هۆكاری جیاواز بیرندار بوون و له ناو برینداره‌كانیشدا چه‌ند چه‌كدارێكی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا به پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ نزیكه‌ی 30 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 200 خۆپیشانده‌ری تریش بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤیش دره‌نگانی شه‌وی شه‌وی رابردوو هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمی سێ گه‌نجیان له‌به‌سڕه دۆزییه‌وه كه به فیشه‌ك له‌سه‌ریان درابوو.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ته‌رمه‌كان گواستراونه‌ته‌وه پزیشكی دادی و تا ئێستا هۆكاری كوشتنه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها شایه‌تحاڵان رایگه‌یاندووه: له نزیك پردی ئه‌لتومه له شاری به‌سره ته‌رمی گه‌نجێك دۆزراوه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌وشوێنه فرێدرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.