Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 09:30

باڵیۆزی عێڕاق له‌ تاران بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران کرا

جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ پۆلیسی به‌سڕا بۆ ئه‌وه‌نده‌ بێهه‌ڵوێست بوونه‌
باڵیۆیزی عێڕاق له‌ تاران بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرا
کوردستان TV
100%

دوای ته‌شه‌نه‌كردنی ناڕازه‌یه‌تییه‌كانی به‌سڕه‌ بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌ و ئاگرتێبه‌ردانی قۆنسوڵخانه‌ی ئێرانیش وێڕای بینا حكۆمییه‌كانی عێڕاق له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی، باڵیۆزی عێڕاق له‌ تاران بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ كرا تا روونكردنه‌وه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ بدات.

له‌م دیداره‌دا كارمه‌ندێكی پله‌ باڵای وه‌زراره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ باڵیۆزی عێڕاقی وتووه‌: جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ پۆلیسی به‌سڕا بۆ ئه‌وه‌نده‌ بێهه‌ڵوێست بوونه‌ له‌كاتی ئه‌م رووداوه‌دا. جیا له‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو وروژان و هه‌ستیارییه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی گومانلێكراوی دژی قۆنسوڵخانه‌ی ئێران، حكومه‌تی عێڕاق به‌ڵێن و به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆی به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یاندووه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه‌ كه‌ ئێواره‌ی رۆژی رابردوو له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دانیشتووانی به‌سڕه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی و گه‌نده‌ڵیی و بێكاریی، قۆنسوڵخانه‌ی ئێران له‌ به‌سڕه‌ وێڕای بینا حكومه‌یییه‌كانی عێڕاق ئاگریان تێبه‌ردرا، هه‌رچه‌نده‌ بینای قۆنسوڵخانه‌كه‌ سووتا به‌ڵام وته‌بێژی قۆنسوڵخانه‌كه‌ وتی پێش ئه‌وه‌ی بیناكه‌ ئاگر بگرێت سه‌رجه‌م كارمه‌ندان قۆنسوڵخانه‌یان جێهێشتبوو، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م رووداوه‌ زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوو.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.