Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 09:32

کۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌که‌ی تاران هیچ ئه‌نجامێکی راشکاوانه‌ی نه‌بوو

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌مه‌ڕ رژانی رووباری خوێن هۆشداریدا
كۆبوونه‌وه‌ سێقۆڵییه‌كه‌ی تاران هیچ ئه‌نجامێكی راشكاوانه‌ی نه‌بوو
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ سێقوڵییه‌ی كه‌ رووسیا و توركیا و ئێران له‌ تاران كردیان، هه‌رسێ وڵاته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند كه‌ نه‌گه‌یشتوون به‌ هیچ ئه‌نجامێكی راشكاو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌. هه‌روه‌ها دیارینه‌كراوه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌ ئدلب ئه‌نجامده‌درێت یان نا.

جیا له‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری ئه‌م سێ وڵاته‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ره‌وتی گفتوگۆكانی ئاستانه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا چاودێریی بارودۆخی ئدلب بكه‌ن، به‌ڵام هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌ ئدلب نه‌دا.

سه‌رباری ئه‌وه‌ش پێش له‌ راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌مه‌ڕ رژانی رووباری خوێن له‌ ئدلب هۆشداریدا و رۆحانی و پۆتین سه‌رۆك كۆماری ئێران و رووسیاش وه‌ك رابردوو كۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ ناوچه‌كه‌ له‌ تیرۆریستان پاك بكرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ دیار نییه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی هێزه‌كانی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر ئدلب و هاوكاریی ئێران و رووسیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌نقه‌ڕه‌ هه‌ڵوێستی چۆن ده‌بێت و ئایا گیانی هاوكاریی خۆی له‌گه‌ڵ تاران و مۆسكۆ ده‌پارێزێت یان نا.

له‌ به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ قه‌یرانی سووریا له‌ رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نابێت و ته‌نیا دانووستانه‌ كه‌ ده‌توانێ كۆتایی پێبێنێت.

پۆتین و رۆحانی و ئه‌ردۆغان له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتیان له‌ جه‌نگی دژی تیرۆردا جیاكردنه‌وه‌ی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك ته‌حریر شام و گروپی داعش له‌و گروپانه‌ی ئۆپۆزیسۆن كه‌ چوونه‌ته‌ پاڵ ئاگربه‌ست یان بڕیاره‌ بچن، گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.