Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:33

تورکیا ھۆشداری ده‌داته‌ ھاووڵاتیانی له‌باره‌ی سه‌ردانیکردنی به‌سڕه‌

به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانیان خۆیان به‌ دوور بگرن
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، پێشنیازی ھاووڵاتیانی خۆی كرد كه‌ به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانیان خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ ناوچه‌كانی خۆپیشاندان له‌ پارێزگای به‌سڕه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ نووسراوێك رایگه‌یاند : به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ چاودێری ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌ھۆی خراپی بارودۆخی ژیان له‌ پارێزگای به‌سڕه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. وڵاته‌كه‌مان ھه‌رگیز پشتیوانی خۆی كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت و گه‌لی عێراق به‌مه‌به‌ستی زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه‌. وڵاته‌كه‌مان ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی گشت ھاوكاریه‌كه‌ بۆ دووباره‌ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسووده‌یی به‌ زووترین كات له‌ پارێزگای به‌سڕه‌.

ھه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ھۆشداری درایه‌ ھاووڵاتیانی توركیا كه‌، به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی ئه‌و ھاووڵاتیانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی به‌سڕه‌ بكه‌ن، پێشنیاز ده‌كرێت كه‌ خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ ناوچه‌ی خۆپیشاندان و، چاودێری بانگه‌وازه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا یان كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌ به‌سڕه‌ بكه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.