وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، كه سووتاندنی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌سره پلان بۆ داڕێژراو بووەو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هیچ زیانێكی گیانی له كونسوڵخانه‌كه نه‌كه‌وتۆته‌وه، به‌لام به ته‌واوى سووتاوه.
پاش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی كونسوڵخانه‌ی ئێران له پارێزگای به‌سره‌ی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنرا، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" هێرشێکی وەحشیانە کراوەتە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لەبەسرەو بەخۆشحاڵییەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی زۆر هەبووە.
وتیشی" هێرشەکە پلان بۆ داڕێژراو بووە، بۆیە ئەو رێوشوێنانەی ئێمە گرتومانەتەبەر رێگریی لەوەکرد هیچ کەسێک نەبێتە قوربانی‌و تەنیا زیانی ماددی بەر کۆنسوڵخانەکە بكه‌وێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای له حکومەتی عێراق کرد بەزووترین کات ئه‌و كه‌سانه دەستگیر بکات، كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌و قورسترین سزایان بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.