Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 08:00

ژماره‌یه‌ک گرووپی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عه‌بادی هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

چیدیكه‌ بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ ناكه‌ن
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌ ئاشكریان كردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك گرووپی حه‌شدی شه‌عبی چیدیكه‌ بڕیار له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌رناگرن كه‌ ئێستا پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی به‌ وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ ده‌بات.

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان به‌ رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نیان راگه‌یاندووه‌: دوای لادانی فاڵح فه‌یاز له‌ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی،  گڕووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ سه‌ربه‌ كوتله‌ی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسان، چیدیكه‌ بڕیاره‌كانی حه‌یده‌رعه‌بادی جێبه‌جێ ناكه‌ن، چونكه‌ فالح فه‌یاز له‌ هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی جیابۆته‌وه‌و چۆته‌ نێو هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی هادی عامری و نوری مالیكی.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.