عەلاوی لە تویتێکدا داوای دیالۆگی نیشتمانی لە لایەنەکان دەکات
ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ھاوپەیمانی وەتەنیە، لە تویتیێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، داوای لە ھەردوو ھاوپەیمانێتی بونیادنانەوە و چاكسازی و بنیاتنانەوە و كوتلە كوردستانییەكان كرد، بۆ دەربازبوون لەم دۆخە سیاسییەی عێراق تێیكەوتووە، كۆبوونەوەیەك بكرێت.
عەلاوی نوسیوویەتی، مەبەستی كۆبوونەوەكە بۆ رێككەوتنە لەسەر چۆنیەتی و شێوازی حكومەتی داھاتوو، لە پێناو سەقامگیری وڵات.
عەلاوی ئەوەشی خستۆتەروو بێدەنگی و چاوپۆشین لەچارەسەرنەكردنی كێشەكانی بەسرە دەرئەنجامی خراپ و ترسناكی دەبێت بەتایبەت لەم قۆناغە قورسەی كە عێراقی پیادا تێپەڕدەبێت، ئاماژەشی بەوەكردوە دۆخی بەسرە تادێت خراپتر دەبێت و چاوەڕوانی بڕیاری جەریئانەو ئازایانەیە بۆ ئەوەی دوبارە ئارامی بۆ بگەڕێتەوە.
شەوی رابردوو دۆخی ئەمنی شاری بەسرە ئاڵۆزی تێكەوت و بەوهۆیەوە پێنج كەس كوژراو و زیاتر لە 70 كەسیش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.