بانكی ناوەندیی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندیی فەڕەنسا بڕی یەدەگی خۆی لە زێڕ زیاتر دەكات و بۆ 96 تۆن بەرزی دەكاتەوە، لەكاتێكدا بەم دواییە عێراق 6،5 تۆن زێڕی كڕیوە و خستوویەتییە سەر ئەو یەدەگەی پێشتر هەیبووە.
بانكی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، دابەزینی نرخی زێڕی لە جیهاندا قۆستووەتەوە بۆ كڕینی زێڕی زیاتر.
بانكی ناوەندیی عێراق یەدەگی خۆی لە زێڕ زیاتر دەكات و بەو پێیە دەیەوێت پێگەی قایمتر لێ بكات، بانكەكە رایگەیاندووە، یەدەگی خۆی لە زێڕ بە 6،5 تۆن زیاتركردووە و بەو پێیە ئێستا بڕی ئەو زێڕەی وەكو یەدەگ هەیەتی گەیشتووەتە 96 تۆن.
پێشتریش سەرچاوەیەكی بانكی ناوەندی ئاشكرای كردبو كە؛ بڕی یەدەگی دراوی قورسی عێراق تا ناوەڕاستی ئەمساڵ گەیشتوەتە (55.7) ملیار دۆلار كە (48.3) ملیار دۆلاری بە دراوی نەختینەیە و ئەوەی دیكەی رەسیدی وەزارەتی داراییە لە بانكی ناوەندی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.