نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) داوای‌کرد، حکومه‌تی عێراق زۆرترین هه‌وڵه‌کانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواکاری دانیشتوانی به‌سڕه به زوترین کات.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی (یونامی)دا باس له‌وه‌شکراوه که پێویسته سه‌رکرده سیاسییه‌کان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌زووترین کات رێکبکه‌ون له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه که یان کۆبیچ، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی که شه‌وی رابردوو له به‌سڕه روویاندا و قوربانییان لێکه‌وته‌وه که له ئه‌نجامی خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بوو به‌هۆی خراپی خزمه‌تگوزارییه‌کان له به‌سره.
داواشده‌کات که دۆخه‌که هێوربکرێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتداران دوورکه‌ونه‌وه له به‌کارهێنانی هێز به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌کان ژیانی خۆپیشانده‌ران بپارێزن.
ده‌شڵێت: پێویسته سه‌رکرده سیاسی و په‌رله‌مانتاران هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بکه‌ن و ئه‌رکی خۆیان له پێکهێنانی حکومه‌تدا بگرنه ئه‌ستۆ و پشتیوانی چاکسازی بکه‌ن و داواکاری هاووڵاتیان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن.
باسی له‌وه‌شکردووه که باشترکردنی ئه‌م دۆخه و به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له ئه‌ستۆی سیاسییه‌کانه و ده‌بێت یه‌کبگرن له‌پێناو به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه هاووڵاتیانی به‌سره به‌هۆی بێکاریی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌کانی کاره‌با و ئاو خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن، شه‌وی رابردووش خۆپیشانده‌ران باڵه‌خانه‌ی پارێزگای به‌سڕه‌یان سوتاند و به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کانیش 6 خۆپیشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان که‌سیش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.