Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:34

خۆپیشانده‌رانی به‌سڕا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا ده‌گرن

به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانیش فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی به‌سڕه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی راگه‌یاند
کوردستان TV
#7
100%

به‌ هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانه‌وه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌ به‌سڕا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌م دوو ڕۆژه‌ی دوایشدا گرژی و ئاڵۆزی گه‌وره‌ له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌ درووستبووه‌.

شایه‌نی باسه‌ به‌ هۆی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیانه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ئاماری كوژراو برینداره‌كانی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ 68 هاوڵاتی بریندار بوون، كه‌ 41 كه‌سییان هاووڵاتی سڤیل و 27 كه‌سیش له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌  7 خۆپیشانده‌ریش به‌ گولله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

له‌ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیش شه‌وی ڕابردووش خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای به‌سره‌و ئاگریان تێبه‌ردا و ده‌ستیان گرد به‌سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازی و كۆمه‌ڵیك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و دواتر گریان تێبه‌ردان.

به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانیش فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی به‌سڕه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی راگه‌یاند.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.